ئەمریكا رەتی دەكاتەوە لەگەڵ پەكەكە كۆبوونەوەی كردبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا رەتی دەكاتەوە لەگەڵ پەكەكە كۆبوونەوەی كردبێت

 

 

وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە دەڵێن، كاربەدەستانی وڵاتەكەی لەگەڵ سەركردەكانی پەكەكە لە نزیك قەندیل كۆبوونەتەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوە بۆ دەنگی ئەمریكا وتویەتی، ئەم پروپاگەندانە هیچ ڕاستی بۆ نیـیەو كۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.

هەروەها سەرچاوەیەك لە سوپای ئەمریكا ئەویش رایگەیاند، هیچ كۆبوونەوەیەك نەكراوە، چیرۆكێكی تەواو درۆیە.

پـێشتر چەند میدیایەكی كوردستان و ناوچەكە باسیان لەوە كردبوو، شاندێكی ئەمریكا بە چەند ئۆتۆمبیلێك كە فڕۆكەی جەنگی پارێزگاری لێكردوون بەرەو نزیك قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەكەكە كۆبوونەتەوە.

هیچ كاربەدەستێكی هەرێمی كوردستان یان بەرپـرسێكی پەكەكە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەكردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ