بازرگانی لەنێوان توركیا و هەرێم بەردەوامە و ئیبراهیم خەلیل دانەخراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بازرگانی لەنێوان توركیا و هەرێم بەردەوامە و ئیبراهیم خەلیل دانەخراوە

 

وێرای بریارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ داخستنی سنورەكان بۆ كەرتی گەشتیاری و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێم و توركیا , بەڵام هاتوچۆی بازرگانی لە ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە.

پەیامنێری كوردیو لە زاخۆ رایگەیاند ، هاتوچۆی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەرێگای دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە.

وتیشی : " بریارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەشتە ئاسمانییەكان و كەرتی گەشتیاری دەگرێتەوە و هاتوچۆی بازرگانی بەردەوامە".

ئەمەو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی هەفتەیەك بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت و بۆ حاڵەتی زۆر پێویست، هاتووچۆكردن بە رەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت. ئەو كەسانەشی دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و بەڵێننامە پڕدەكەنەوە كە لە ماڵەوە یان لە هۆتێل خۆیان كەرەنتین بكەن، "ئەگەر پێگیر نەبن بەو بەڵێننامەیە، ئەوا بە بڕی یەك ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن".

 

هه‌واڵی گرنگ