ووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل روونکردنەوە لەبارەی سووتانی دوو بارهەڵگر دەدات کە ئێوارەی دوێنێ لە گۆڕەپانی دەروازەکە سوتان.
ئێوارەی دوێنێ 3-8-2020 لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو بارهەڵگر سووتان. لهم بارهیهوه کامی کەمال ووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە روونکردنەوەیهکدا رەتی دەکاتەوە دۆسیە و نووسینگەی دەروازەکە سووتابن.
لە راگەیەندراوەکەی كۆمهڵگهی دهروازهی نێودهوڵهتی ئیراهیم خهلیل ناوی شۆفێرەکان: ئەحمەد محەممەد سەیدۆ و نەبی حوسێن دوفرانش لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئاشکرا کراوە.
دوای ڕووداوی ئاگر كهوتنهوهكه لە سۆشیاڵ میدیاکان وابڵاوکرایەوە نووسینگە و دۆسییەکانی ناو کۆمەڵگەکە سووتاون، بەڵام ووتەبێژەکەی دەروازەری نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئەمەی رهتكردهوه و گوتی: ئەم قسانە رەتدەکەینەوە و بێبنەمان.
کامی کەمال باسی لهوهش كردوه كه له رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە،ئاگرەکەش لەئەنجامی بەرزبوونی پلەی گەرما و بوونی کۆڵۆنیا و سپرا دروستبووە كه بارههڵگرهكان ههلیاگرتبوو.