د.خالس قادر: ڕێژه‌ی توشبوون به‌ كۆڕۆنا نۆجار له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.خالس قادر: ڕێژه‌ی توشبوون به‌ كۆڕۆنا نۆجار له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئێستا رۆژانە نزیكەی دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا تەنیا لە شاری هەولێر زیاد ده‌كات.

د. خاڵس قادر لە لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردیو گوتی:" "بەداخەوە، ئێستا لە هەولێر كۆرۆنا لە لووتكەی بڵاوبوونەوەی خێرادایە، ڕاسته‌ رۆژانە 200 حاڵەت تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی بنه‌ماكانی په‌تازانی ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێت بریتیه‌ له‌ 1/10 ی كۆی حاله‌ته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین رۆژانە نزیكەی 2000 تووشبووی كۆڕۆنا له‌ هه‌ولێر هه‌بێت."

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی داواكاربوو لەهاوڵاتیان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن، لە بەستنی دەمامك و دەستشووشتنی بەردەوام و دووركەوتنەوە لە قه‌ره‌باڵغی.

 بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان 14816 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەدا 9413 كەس چاكبوونەتەوەو 576 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ