لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا،بە په‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه تەقینەوەکە لە نزیك ماڵی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، سەعد حەریری بووە.
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 4 ی ئابی 2020 تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ڕویدا و میدیاکانی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان ڕایده‌گه‌یه‌نن بەهۆی تەقینەوەکانەوە دەیانكه‌س بریندار بوون و زیانی گەورەی ماددیشیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، "تەقینەوەکە لە کۆگایەکی یاریی ئاگریندا بووە و ژمارەیەکی زۆر خەڵک برینداربوون"، داواشی لە نەخۆشخانەکان کردووە بریندارەکان لەسەر حسابی حکومەت چارەسەر بکەن.