له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنانه‌وه سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت هەندێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێیان وایه كه بەهۆی هێرش یان تەقینەوەی بۆمبێکەوە بووە.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ئامادەیە دوای ئەو تەقینەوەیەی شاری بەیرووت، یارمەتی ئه‌و وڵاته بدات، ده‌شڵێت تەقینەوەکە وەک هێرشێکی ترسناک وابوو.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راشیده‌گه‌یه‌نێت كه هەندێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێیان وایە كه تەقینەوەکان نائاسایی بووە و بە بۆمبێک یان بە شتێکی دیکە ڕوویداوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له نوێترین ئاماردا وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون
رۆژی سێشەممە 4-8-2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا‌و له نوێترین ئاماریشدا وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگه‌یاندوه كه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر چوار هەزار کەسیش برینداربوون و سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌مڕۆ چوارشەممەی کردە رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی لەو وڵاتەكه‌یدا.