سلێمانی.. نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئه‌هلییكان بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئه‌هلییكان بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا

كوردیو
 
قایمقامیه‌تی سلێمانی نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرد و رایگه‌یاند: مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.
 
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 5-8-2020 قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، " لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،"به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت".
 
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئابیش روونیكردووه‌ته‌وه‌،" هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ