لەسەر هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەولێر، ڕوونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەولێر، ڕوونكردنەوە دەدرێت



جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی ئەوە دەكەین له ‌چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخی هەولێر لەڕووی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەرەو خراپتر بڕوات، پێرێ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر جێگەی ئەوەی نەمابوو نەخۆشی لێوەربگیرێت.

 

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: هیچ ئامارێك نییە كە ڕۆژانە 2000 نەخۆش لە هەولێر تۆمار بكرێت، تەنها لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە نزیكەی 200 نەخۆش تۆماركراوە، كە پشكنینییان بۆ دەكرێت لە تاقیگەی ناوەندی هەولێر، لە پشكنینەكە دەردەچێت، كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن، بەڵام "بەڕێزێك" لە وەزارەتی تەندروستی ئەوەی ڕوون كردبویەوە ئەگەر ڕۆژانە 200 كەس دەربچێت لە تاقیگەكان، كە هەڵگری ڤایڕۆسەكەن كەواتە 2000 كەس تووشبووە لە شاری هەولێر. كەواتە ئێمە بەشێوەیەكی فەرمی 2000 مان نییە ڕۆژانە 200 كەس لە شاری هەولێر، بابڵێن لە پشكنینەكان دەرچوون، كە هەڵگری ڤایررۆسەكەن، بۆیە دۆخی تەندروستی دەتوانم بڵێم لە هەڵكشانی سێیەمدایه،‌ كە هەڵكشانێكی زۆرە.

 

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، له ‌شاری هەولێر لە كاتێكدا پێشتر بۆ پێنج ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ-ش ڕاگەیەنرابوو؟ هێمن قادر ئاماژەی بەوەكرد: له ‌سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە، لە زۆربەی وڵاتانی دونیا باسیان لەوە كرد، كە دەبێت هەموو مرۆڤایەتی ئەو پەتایە بگرن، كەواتە بەرەو ئەوە بچین بەرگری لەشی گشتی بڵاوبێتەوە، بۆیە ئێمە لە شاری هەولێر هەر زوو زۆر شوێنمان داخست، لە سەرەتا داخستنی دەوامی قوتابخانەكان، هۆڵەكانی بۆنەی ئاینی و زانكۆیەكان، ئێمە دامانخستن، هەموو مەبەستەكە كە لەسەرەتای مانگی سێ-وە بوو، هیوای ئێمە ئەوە بوو لە زووترین كات چارەسەر بدۆزرێتەوە، یان ڤاكسینی ئەو ڤایرۆسە بدۆزرێتەوە، له ‌كاتێكدا ئێمە هیوای ئەوەمان دەخواست كە بەرەو وەرزی هاوین و گەرما بڕۆین ئەم ڤایرۆسە نامێنێت، یان ئەوەتا زۆر هێواش دەبێتەوە و خاو دەبێتەوە و لەناو دەچێت، بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەوە ئێستا لە مانگی هەشت-ین ڤایڕەسەكە زیاتر بڵاو بوویەوە و تەشەنەی كرد.

 

جێگری پارێزگاری هەولێركە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و داخستنی شوێنە گشتییەكان هەموو هۆكاربوون، كە ئێمە بڵاوكردنەوەی ئەو پەتایەمان هێواش كردەوە و دوامانخست بۆ كاتێكی تر، كەواتە ئەو ڤایرۆسە هەر بڵاودەبێتەوه ‌و دەبێت هەموو كەسێك بیگرێت، بەڵام ئەوەی مەبەستی حكومەتی هەرێمە هێواش بڵاوبێتەوە بۆئەوەی نەخۆشخانەكانی ئێمە بتوانن چارەسەری نەخۆش بكەن. پێرێ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر جێگەی ئەوەی نەمابوو یەك نەخۆشی لێ وەربگیرێت.

 

دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر؟ جێگری پارێزگاری هەولێر وتی: لەڕووی تەندروستییەوە توانای ئەوەمان نییە ئەو هەموو نەخۆشە لەخۆمان بگرین، هەم لە توانای كادیری پزیشكی و هەم لە ڕووی توانای شوێنەوە، هەمیش وەكو چارەسەر ئێمە ناتوانیین ئەو هەموو نەخۆشەكان لەخۆمان بگرین.

 

دەربارەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، له ‌شاری هەولێر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرەسەكەوە؟ هێمن قادر دەڵێت: تاوەكو دوێنێ 4747 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئەوەی كە پشكنینیان بۆ كراوە لە تاقیگەی ناوەندی، لە هەولێر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیین بڵێن بەسەدان نەخۆش هەن كە لە بنەڕەتدا پشكنینییان ئەنجام نەداوه،‌ یا بەبێ پشكنینی تاقیگە ڕەوانەی ماڵەوە كراوه،‌ یان چارەسەری وەرگرتووە و چاكیش بۆتەوه،‌ بەڵام تاوەكو ئەمڕۆ بەدڵنیاییەوە ڕێژەكە زیادیكردووە بەرەو نزیكەی 5000 هەزار توش بوو چووە.



جێگری پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی ڕاگەیاند: ئێمە پێشبینی ئەوە دەكەین، كە دۆخەكە بەرەو خراپتر بڕوات لە چەند ڕۆژی داهاتوو، چونكە پەتاكە بەو شێوەیە بڵاوبۆتەوە كە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەڵام وەكو چارەسەر وەرگرتن تاوەكو ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵه، هاوڵاتییان وەكو پێویست خۆپارێزی ناكەن و ماسك بەكارناهێنن، لە هەندێك شوێن بۆتە هۆكاری ئەوە، كە ڤایڕەسەكە تەشەنە بكات تاوەكو ئێستا هەموو تیمەكانی تەندروستی و تاقیگەی ناوەندی و نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا نەخۆش وەردەگرن و چارەسەر بۆ نەخۆش دەكەن، و‌ نەخۆشیش چاك دەبێتەوە، ڕێنمایی تەندروستیش وەردەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا سستی هەیه ‌و توانا و تاقەتی تەندروستی هەولێر سنوردارە و‌ هاوڵاتیانیش دەبێت هاوكاربن لەو بوارە.

 

هه‌واڵی گرنگ