حكومەتی هەرێم بڕیاری داخستنی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكانی قەزاكانی سۆران و چۆمان و ڕەواندزی ده‌ركرد.
بەبڕیاری حكومەت لە ڕۆژی سێ شەممەوە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكانی قەزاكانی (ڕه‌واندزو سۆران مێرگه‌سورو چۆمان و باڵەكایەتی) بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە، به‌پێی زانیاریه‌كان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 كەس لە قەزای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون، بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 382 حاڵەت و تا ئێستاش 3 كەس به‌و هۆیه‌وه گیانی لە دەستداوە.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ داخستنی شوێنه گه‌شتیاره‌یه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه دوای ئه‌وه دێت له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار ڕوویان له ناوچه‌كه كرد‌و به‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر دروست بوو.