وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بە فەرمانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.
د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/5 بە فەرمانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ،بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووه كه ئه‌م بڕه پاره‌یه بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.