كەسایەتیەكی سیاسی لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەسایەتیەكی سیاسی لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

 

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پێنج شەممە، جەلیل گادانی دوای هەفتەیەك وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.



دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە: بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە ڕايدەگەیەنین كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، كاك جەلیل گادانی، سیاسەتمەدار، كەسایەتیی دیاری سیاسیی كورد و تێكۆشەری دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی كورد، پاش حەوت دەیە تێكۆشانی سیاسی لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەكەیدا كۆچی دوایی كرد.

 

ئەوەشی خستەڕوو: كاك جەلیل گادانی ماوەی هەفتەیەك بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی كۆرۆنا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو.

 

 

جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێرمنداڵ بووەو لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەستپێكردووە.

یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ساڵی 1944 لە ماڵی جەلیل گادانی دروستبووە، ساڵی 1972 بەكالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان و چەندین دەیە بەرپرسیارییەتی جیاوازی لەو حیزبە بەدەستەوە بووە.

جەلیل گادانی لە سەردەمی محەمەد رەزا شا، ماوەی 13 ساڵ لە زینداندا بووە، ھەر لە زیندان سێ زمانی دیكە فێربووە و چەند كتێبێكی وەرگێڕاوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ