به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناجێگیره‌ی جیهان كه‌له‌ده‌ره‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت وهه‌ڵاوسانی ئابوری وقه‌یرانی دارایی وسه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وكاریگه‌ری ولێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌م په‌تایه به‌سه‌ر كۆی سێكته‌رو لایه‌نه‌كانی ژیاندا ، زۆر ئه‌سته‌مه فه‌رمانبه‌ران وپیشه‌وه‌ران له‌ئێستادا وه‌كـ ڕابردوو بتوانن گه‌ره‌نتی مانه‌وه یان درێژه‌دان به‌ئه‌ركـ وپیشه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن ، چونكه زۆرێكـ له‌كارگه‌و كۆمپانیا وڕیكخراوه‌كان به‌گشتی دووچاری قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه وهه‌ندێكیان مایه‌پووچه بوون ، هه‌ر بۆیه به‌شێكی زۆر ئه‌و كه‌رتانه به‌ناچاری و له‌ژێر فشارێكی زۆردا فه‌رمانبه‌رانی ناردۆته‌وه ماڵه‌وه وبه‌فه‌رمی مۆڵه‌تی داون ، هه‌ر به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی ڕیكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاستی جیهاندا زیاتر له 24 ملیۆن كه‌س به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه ئه‌ركـ وپیشه‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن ! دیاره هه‌رێمی كوردستانیش جوگرافیایه‌كی دانه‌بڕاو نیه له‌جیهان هه‌تا له‌كاریگه‌ری وجێكه‌وته‌كانی به‌دووربێ ، هه‌ر بۆیه له‌پاڵ ڕاوه‌ستانی دامه‌زراندن وكه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی میری ، بێ ئیشی ونه‌بوونی هه‌لی كاریش ڕووی له‌كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كه‌رته‌كانی تایبه‌ت كردوه ، به‌و جموجوڵه بازرگانی و ئاڵوگۆڕه‌ی كه له‌نێو بازاڕ ومۆڵ وماركێته‌كانیشه‌وه ڕۆژانه بژێوی وگوزه‌رانی سه‌دان خێزانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له‌سه‌ر بووه ، لێره‌وه به‌كورتی بۆ هه‌موو ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن كه له‌ئیش وكاری خۆیان دابڕاون هه‌روه‌ها بۆ ده‌رچووانی زانكۆ وپه‌یمانگاكان به‌گشتی چه‌ند ڕێنمایی وزانیاریه‌كـ ده‌خه‌ینه‌ڕوو ، ڕه‌نگه له‌دۆزینه‌وه‌ی كار‌و پیشه‌یه‌كـدا ئه‌ندازه‌یه‌كـ یارمه‌تیان بدات :
• خۆڕاگری وكۆڵنه‌دان : تۆ وه‌كـ كه‌سێكی تامه‌زرۆ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كاروپیشه‌یه‌كـ بژێوی ڕۆژانه‌ت بۆ دابین بكات ، پێویسته زۆر خۆڕاگر‌و به‌ئارام بی ، بۆ ئه‌مه‌ش ئاساییه چه‌ندین سه‌عات به‌سه‌ر به‌ریت له‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن وگه‌ڕان و پشكنین به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ودیتنه‌وه‌ی شوێنی به‌تاڵ ، چونكه له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كه ڕووی له‌ژیان وبژێوی گشتی كردوه ، هیچ گومانێكـ هه‌ڵناگرێت دووچاری ڕه‌ددكردنه‌وه‌و وه‌ڵامی نه‌رێنی ده‌بیته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئاگات له‌خۆت نه‌بێ ڕه‌نگه بگه‌یته ئاستی بێ ئومێدی وڕه‌شبینی .
• هه‌وڵبده ژیاننامه‌ی خۆت نوێ بكه‌یته‌وه : زۆر ڕوون وڕاشكاوبه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی خۆتی پێ ده‌ناسینی تیایدا كارێكت ده‌سكه‌وێ ، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌ژیان وزانیاریه‌كانت له‌و كار‌و پیشه‌دا تیایدا زاڵ وسه‌ركه‌وتوویی به‌جوانی بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ری بخه‌ڕوو ، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسیارێتی وڕۆڵه‌ی كه له‌ڕابردووتدا هه‌تبوون وه‌كـ خۆی باسی بكه ، دڵنیابه له‌ده‌رخستن وجه‌ختكردنه‌وه له‌و كارامه‌ییانه‌ی تایبه‌ته به‌كه‌سێتی خۆته‌وه .
• كارامه‌ییه‌كانت به‌هێز بكه : هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كارێكـ ده‌دۆزیته‌وه وسه‌رقاڵ ده‌بی هه‌رگیز له‌بۆشاییدا مه‌سوڕێڕه‌وه ، هه‌وڵبده ئه‌ركـ وكارامه‌یی نوێ فێرببی ، یاخود له‌ڕیگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ناوی خۆت تۆماربكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كـ ، ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌م بڕوانامه‌یه پینه‌وپه‌ڕۆی كه‌موكورتیه‌كانت بكات كه له‌ژیاننامه‌كه‌تدا به‌زه‌قی دیاره ، چونكه به‌لای خاوه‌ن ئیش وڕیكخراوو كۆمپانیاكان به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه له‌پێشترن بۆ خۆیان خول وڕاهێنانیان بینیوه وڕاهێنراون ، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌ركـ وتێچوونی ڕاهێنانه‌كه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه وكاتی زیاتریش به‌فیڕۆنادات .
• فێربه چۆن خۆت ئه‌خه‌یته‌ڕوو : چۆنیه‌تی ڕیكلامكردن بۆ خۆت وخۆنمایشكردن بۆ خاوه‌ن ئیشه‌كان به‌شێكه له‌و ڕیخۆشكاریانه‌ی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتن وڕه‌زامه‌ندی زیاتر ئه‌كات ، چونكه خاوه‌ن ئیش وكارگه‌كان ئه‌یانه‌وێ توانا ومتمانه‌ی تۆ ببینن ، هه‌ر بۆیه به‌جۆرێكـ خۆت بناسێنه كه‌فه‌رمانبه‌رێكی ئاماده‌ی بۆ ئه‌و سات وكاته سه‌ختانه‌ش كه‌ئیشه‌كه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفت ئه‌بێته‌وه ، هه‌وڵبده هاوكاری وڕینمایی له‌كه‌سانی تره‌وه وه‌ربگری ، چونكه تۆ نا‌زانی پیشه‌ی داهاتووت له‌كوێوه دێت .
• ئاماده‌كاری بۆ ڕۆژی چاوپیكه‌وتن : جێاواز له ده‌ست ڕه‌نگینی وپسپۆڕی وبڕوانامه بۆ ڕۆژی چاوپێكه‌وتن ویه‌كه‌مین دیدار گرنگه هه‌ندێ تایبه‌ته‌مه‌ندی وخه‌سڵه‌ت له‌خۆتدا كۆبكه‌یته‌وه‌و بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن ئیشه‌كان وه‌كـ به‌ڵێنێكـ باسیان بكه : ئاماده‌یی پێشوه‌خت له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌بڕیاره له‌سه‌ر كاره‌كه‌م ئاماده‌بم ، خێرا له‌ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان ، خۆڕاگری وبه‌رده‌وامیدان به‌رئه‌كی دیاریكراو ، توانای له‌خۆگرتنی كێشه‌و گرفته‌كان وچۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان به‌و په‌ڕی لێهاتوویی ولێ زانینه‌وه ، پابه‌ندبوون به‌ڕێنمایی وڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ئیشه‌كه ، دڵسۆزی له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان به‌نهێنی وبه‌ئاشكرا ، به‌ده‌مه‌وه‌بوونی كڕیاره‌كان ومامه‌ڵه‌ی نه‌رم ونیان له‌گه‌ڵیاندا .
• دانه‌بڕان له‌واقیع و ناسینه‌وه‌ی پیشه‌كانی سه‌رده‌م : جگه له‌هه‌ندێ ئیش وپیشه كه‌بۆ هیچ سه‌رده‌م وبارودۆخێكـ كۆن نابن وگۆڕانكاریان به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌نمونه پزیشكی ، ئه‌و ئه‌ركـ وپیشانه‌ی كه له‌داهاتوودا زیاتر له‌وانیتر خواستیان له‌سه‌ره ، زانستی داتا وزانیاری ، بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا به‌گشتی ، پرۆگرامسازی ، خزمه‌تگوزاری ئۆنڵاین ...
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودێكی باشم بینیوه له‌پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی (سكای نیوزی ) ئیماراتی .