40 ساڵە جەنگی ئێران و عێراق بەردەوامە 
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

40 ساڵە جەنگی ئێران و عێراق بەردەوامە 

 

 

 /8/8/2020 

منداڵبووین جەنگی نێوان عێراق وئێران دەستی پێ کرد یەکەم جاربوگوێمان لەدەنگی فرۆکەی جەنگی بێت وەڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیان و گوزەرانمان بەرەو خراپتر ڕۆی ڕوداوە ناخۆشەکان زیادی کرد لەژیانماندا سه ره تا لەقوتابخانە وە

دواتر لەماڵەوەش ترس بەرۆکی گرتبووین هەندێک دەستەواژە وتەکنیکی نوێ فێربووین سەربازی بوون لەوانە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەگەرەکەکاندا دانرا لەگەڵ هاتنی فرۆکەکانی ئێران ئەوزەنگەلێده درا بەعەرەبی پێ دەوترا ئینزاروە شووت دەنگی زۆر گەورە ناخۆش بۆ گوێمان دەگرت وە دەستەواژەی جنێودان بەسەرکردەئێرانیەکان وبەکارهێنان ئاماژەی سەرکەوتن بە دووپەنجەی دەست ،

یەکێکی تر لەڕوداوە ناخۆشەکان لەگەڵ هاتنی فرۆکەجەنگیەکان دەچووینە ژێرزەمینەکانەوە خۆمان حەشاردەدا وەلەوەش ناخۆشتر بەزور باوک وبراکانیان دەبردین بۆ سەبازی دواتر لەجەنگدا دەگوژران ڕۆژانە تەرمی ئازیزانمان دەگەرایەوە لەهەمو گەرەکێک پرسە وشین وشەپۆڕ دەبیسترا ئەم جەنگە بەوشێوەیە 8 ساڵی خایاند کەبەهەزاران پیاوگەنج کوژران وکەم ئەندام بوون وبێ سەروشووێن کران وبەدیل گیران کەتائیستاش هەندیک دیل لەئێرا ماون ئەمەبەکورتی باسێکی سەرەتای جەنگەکەی نێوان عێراق وئیرانە،

دواتر ئێڕان و عێراق بەرداوام بون لەدژایەتی یەکتری بەچەندرێگایەک کەلەکاتێکدا جەنگ بەفەرمی لەنێوان هەردوو ووڵاتدا وەستابو لەوانە هاوکاریکردنی هێزەکانی ئوپۆزیسیۆن لەلایەن هەردوولاوە دژبەیەکتر ئەم جەنگە بەنافەرمی بەردەوام بو تاپڕۆسەی ئازادی عێراق وڕوخانی حیزبی بەعەث وگرتن ولەسێدارەدانی سەرکردەکانی عێراق لەلایەن هێزەشیعه کانەوە کەسەربەئێران بوون

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە عێراقیەکان بەسەرجەم نەتەوەوپێکهاتەکانیەوە دڵخۆش بوون بەئازادی ورزگاری لەدەست ستەم وزوڵمی سەدام ودارودەستە زاڵمەکەی بەتایبەت گەلی کورد وعەرەبی شیعە وبەشێک لەسونەبەگشتی کەبەدەستی حزبی بەعەث زور چەوسابوونەوە،

ئەوەی دەمەوێ بیڵێم ئەوە جەنگەکە بردوامە ئەم رۆژانە نزیک دەبیتەوە لە40ساڵ کە 8/8/2020 ڕۆژی وەستانی ئەوجەنگەیە ئەگەر بڵێین چۆن بەردەوامە دەڵێم لەدوای رزگارکردنی عێراقەوە ئێران دەستی بەسەر هەمو عێراقدا گرتوە وەچۆن ئارەزووی بوە لەکوشتن وبڕین وچەوسانەوە وکاولکاری وبەهەدەردان وبردنی سامان وموقه دەساتی عێراق لەلایەن داروده ستەکان هەمیشە نەی هێشتوە عێراقیەکان بەئارامی وبەخۆشی بژین ،

وەئێستاش بەهۆی ئەوحقدەکۆنەی هەیانە لەعێراق وعێراقیەکان لەگەڵ ئەمریکا لەجەنگدایە لەعێراق دور لەخاکوخەڵکی خۆی کەئەمەش بەشێکی کەیە لەئامانجەکەی بۆ نائارامی لەعێراقدا .

 

 

هه‌واڵی گرنگ