لە ئەمڕۆوە بڕی 60 هەزار دینار لەم كەسانە وەردەگیرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئەمڕۆوە بڕی 60 هەزار دینار لەم كەسانە وەردەگیرێت


بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایدەگەیەنێت: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە هەر گەشتیارێك لە دەروازە سنوورییەكانەوە بگەڕێتەوە هەرێم پشكنینی كۆرۆنای بۆ دەكرێت و 60 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.



موختار حاجی عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 8-8-2020، هەر گەشتیارێك لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان دەبێت پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت و بڕی 60 هەزار دیناریشی لێوەردەگیرێت.



هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارەكە كەسانی سەروی تەمەن 10 ساڵ دەگرێتەوە، وە پشكنینی پێشتر دەخوات بەو مەرجەی 48 كاتژمێر بەسەر ئەنجاندانی پشكنینەكەدا نەڕۆیشتبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ