داوای لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی ڕۆژنامەنوسێك دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی ڕۆژنامەنوسێك دەكرێت

 


سەنتەری میترۆ داوای لێكۆڵینەوە دەكات لەو هێرشەی بەیانی دوێنێ كرایە سەر رۆژنامەنوس دانا مەنمی و دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.

 

سەنتەری میترۆ بڵاویكردەوە: كاتژمێر ١٠:٢٥ خولەكی بەیانی دوێنێ شەممە لەپشت نەخۆشخانەی فاروق نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی لەلایەن چەند كەسێكەوە پەلاماری رۆژنامەنوس دانا مەنمی دراوەو پاشان لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەری بۆكراوە.


سەنتەری میترۆ وێرای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە داوای لێكۆڵینەوەی جدی دەكات لەو هێرشە و دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.


 

هه‌واڵی گرنگ