نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دوبارە بەرزبوینەوەی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 44 دۆلار و 70 سه‌نت.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 10-8-2020 ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، بە بەروارد بە دوێنێ ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێت بەزبۆتەوە بۆ 44 دۆلار و 70 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بەرزبۆتەوە بۆ 41 دۆلار و 63 سەنت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی زیادبوونی ئاماره‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەمەریکا و چین ، نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین.