ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

 

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت لە چەند سایتێك هەندێك نووسراوی حكومەت بڵاوكراونەتەوە كە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزكردنەوە و گوایە "نایاسایین و گەندەڵییان تێدا كراوە!". سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە و ئەو نوسراوانەی بڵاوكراونەتەوە هەموویان یاسایین.

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوكردووەتەوە "هیچ ئاگادارییەكیان لەبارەی یاسا و دامەزراندنی حكومییەوە نییە ئەگینا نەدەكەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە" و راشیدەگەیێنێت: ئەوان وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە و چەند خاڵێكیشی خستووەتەڕوو:

یەكەم: ئەو نوسراوانەی بڵاوكراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەكی یاساییان تێدا نییە.

دووەم: بەپێی پەیڕەوی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر یەك لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی پێویست بۆیان هەیە چەند راوێژكارێك دابمەزرێنن بۆ راییكردنی كارەكانیان.

سێیەم: پۆستی ئەو بریكاری وەزیرانەی ناویان هاتووە، لە یاسای وەزارەتەكان و یاساكانی دیكەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ (شاغر) بوون، بۆیە پێویست بوو پڕبكرێنەوە.

چوارەم: لەم كابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە رێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە و لە كەمترین ئاستدایە و تەنیا لە كاتی پێویستیدا فەرمانبەر دادەمەزرێت.

پێنجەم: كابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی، سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای (معوم)ە، ئەمەش بەڵگەیەكی روونی چاكسازییە كارگێڕی و داراییەكانی كابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی كەمكردنەوەی پلە باڵاكان لە میلاكی گشتیدا.

 

هه‌واڵی گرنگ