مستەفا كازمی سەرۆك بڕیاریدا، هێز بۆ كۆنتڕۆڵ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنوری بنێرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مستەفا كازمی سەرۆك بڕیاریدا، هێز بۆ كۆنتڕۆڵ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنوری بنێرێت

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق داهاتی بەشێك لەدەروازە سنورییەكان ١٠٠ ملیار دینار بووە.

عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراقئاماژەی بەوەشكرد: ” لەكۆی ٢١ دەروازی سنووری، داهاتی حەوتیان بۆ مانگی رابردوو ١٠٠ ملیار دینار بووە.”

وتیشی: “دەستەی دامەزراوە سنورییەكان هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی داهاتی زیاتر بۆ پاڵپشتیكردن لە گەنجینەی وڵات بەدەست بێت بە ئامانجی روبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییەی كە ئێستا وڵاتی گرتووەتەوە.”

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لەبارەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمەوە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند:” مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی كردووە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی”، دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستەش، پلانێكی ورد لەسەر بنەمای هاوبەشی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی باش دانراوە.”

مانگی رابردوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، هێز بۆ كۆنتڕۆڵ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنوری باشور و ناوەڕاستی عێراق بنێرێت، دەنگۆی ناردنی هێز بۆ دەروازەكانی سنورییەكانی هەرێمیش هاتە ئاراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی ناوەندی هیچ رێكارێكی لەوجۆرەی نەگرتووەتەبەر.

 

هه‌واڵی گرنگ