سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەهۆی رووداوی تەقەكردن لە نزیك كۆشكی سپی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەجێدەهێڵێت.
لە نزیک شەقامی حەڤدەیەم و شەقامی پەنسلڤانیاگومانلێکراوێك لەلایەن هێزی ئەمنیی کۆشکی سپیەوە تەقەی لێکرا و بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئەمریکا ئەو کەسە بە سەختی بریندار کراوە.
لەو كاتەی رووداوەكە روویداوە ، دۆناڵد ترەمپ سەرقالی وتەكانی بووە لەبەردەم رۆژنامەنوسان ، ئەو لەلایەن کارمەندێکی تیمی پاراستنەوە بە چرپەوە گوتەکانی لەسەر سەکۆی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە پێ بڕدرا و كۆنگرەكەی بەجێهێشت.
دوای گەرانەوەی بۆ كۆنگرەكە ، ترەمپ وتی " هەمیشە جیهان شوێنێکی مەترسیدار بووە، ئەوەیش شتێکی جیاواز نییە".