وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌

له‌ ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٦٧)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ بۆ (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ خرایه‌ ڕوو هاتووه‌ ٦٥٣ توشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆمار كراوه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ توشبوانی كۆڕۆنای نوێ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمیری ڕابردوودا ٦٥٣ توشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆمار كراوه‌، ئاماری چاكۆبوه‌كانیش ١٧١ كه‌سه‌، له‌ماوی شه‌و و ڕۆژی ڕابردووشدا ١٣ به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٧)

١. کەرەنتین: (١٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٩٧ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٨٧ دهۆك).

٢. پشکنین: (٣٠٣٠ پشکنینی نوێ)
(١٢٦٥ هەولێر)، (٥١١ سلێمانی، ٢٢٤ گەرمیان، ٣٣٢ ڕاپەڕین)، (٦٦٣ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٥٣ تووشبووی نوێ)
(٣٩٨ هەولێر)
(٦٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان، ٦٦ ڕاپەڕین)
(٨٨ دهۆك)
(١٦هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (١٧١ چاکبوون)
(٩٥ هەولێر)
(٣٨ گەرمیان)
(٣٠ دهۆك)
(٨ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٣ مردن)
(٩ هەولێر)
(٣ سلێمانی)
(١ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٦١٤ هاوڵاتی (٢١٤١٧ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٢٢٤٧ (٩٧٣٥١ هەولێر، ٧٢٣٣٠سلێمانی، ٦٠٣٥٩ دهۆك، ٢٢٠٧هەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٢٠٠ (٦٨٨١ هەولێر، ٩٤٢٤ سلێمانی، ١٣٢٤ دهۆك، ٥٧١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٤٨٠ (٣٧٩٣ هەولێر، ٥٦٩٠ سلێمانی، ٥٠٨ دهۆك، ٤٨٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٠٥٠ (٢٨٩٤ هەولێر، ٣٢٧٧ سلێمانی، ٨٠٧ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە)
مردن ٦٧٠ (١٩٤ هەولێر، ٤٥٧ سلێمانی، ٩ دهۆك ، ١٠ هەڵەبجە)

 

 

هه‌واڵی گرنگ