ته‌ندروستی سلێمانی ناچێته ژێرباری بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ی دیاریكردنی نرخى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكات.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا د.هێرش سه‌لیم جیگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه له‌باره‌ی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان واتای نه‌مانی متمانه‌یه به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌م وڵاته، ئیمه له سلێمانی پێویستمان به‌وه نیه نه‌خۆش بچێ له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت، ئێستاش توانی وه‌رگرتنی نه‌خۆشمان زۆره له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان.
د. هێرش سه‌لیم گوتیشی: وه‌ك ته‌ندروستی سلێمانی ناچینه ژێرباری بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی دیاریكردنی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و بڕیاره‌كه جێ به‌جێ ناكه‌ین.
دیاریكردنی نرخه‌كان بۆ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان جیاوازی چینایه‌تی دروست ده‌كات له‌نێوان توشبوێكی كۆڕۆنا كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، له‌گه‌ڵ توشبوێكی دیكه كه هه‌ژار بێت.