وەزارەتی دارایی عێراق : هەولێر لەگەڵ بەغدا ڕێكناكەوێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دارایی عێراق : هەولێر لەگەڵ بەغدا ڕێكناكەوێت

 

 

 

حكومەتی عێراق ئامادە نییە رێككەوتن لەگەڵ هەرێم بكات و هەموو پێشنیازەكانی هەرێمی رەتكردەوە.

وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق لەسەر رێككەوتنی نێوانیان، وەڵامی حكومەتی هەرێم دەداتەوەو دەڵێت: حكومەتی عێراق ئامادە نییە رێككەوتن لەگەڵ هەرێم بكات و هەموو پێشنیازەكانی هەرێمی رەتكردۆتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوەو وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەداتەوە كە رایگەیاندووە حكومەتی عێراق ئامادە نییە رێككەوتن لەگەڵ هەرێم بكات و هەموو پێشنیازەكانی هەرێمی رەتكردۆتەوە.

لەبەیاننامەكەدا وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، نەرمی زۆرمان نواندووە لەپێناو دابینكردنی شایستەی دارایی خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێم جدی نییەو نەرمی نەنواندووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق بریاریداوە مانگانە (320) ملیار بدات بەهەرێمی كوردستان و نەوتیش لای هەرێم بێت تەنها داوایان كردووە بەندی دەستوری لەسەر خاڵە سنوورییەكان جێبەجێ بكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم رەتیكردۆتەوە كە چاودێری دارایی لەسەر دەروازە سنورییەكانی هەرێم بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ