"هەرێم ئەوەندەی چاوی لە چەتەییە، ئەوەندە چاوی لەسەر ژیانی خەڵك و رێككەوتن نییە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هەرێم ئەوەندەی چاوی لە چەتەییە، ئەوەندە چاوی لەسەر ژیانی خەڵك و رێككەوتن نییە"

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەینێت ، لە ئەزمونی زیاتر لە شەش ساڵ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەو بگرە و بەردەی رێککەوتن و رێکنەکەوتنەی نێوان هەولێر و بەغداد لام ڕونە کە دەسەلاتی سیاسیی هەرێم بە هۆی ئەوەی بونیادی لەسەر گەندەڵیی و تاڵانی دامەزراوە هێندەی چاوی لە بەردەوامیی چەتەییە هێندە چاوی لەسەر ژیانی خەڵک و رێککەوتن نیە.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامیی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك نوسیویەتی : " ئێستا تۆپ لە قاچی حکومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتیی داراییەکەیەتی بەتایبەتی کە وەڵام بدەنەوە ئایا رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق راستە یاخود نا؟!بەڵام بۆ ئەوەی راستیی لای هەموان رون بێ گرنگە بە گشتیی و قسەی عام جواب نەدەنەوە بەڵکو خاڵ بخەنە سەرپیتەکان تا وێنەکە ڕون بێت.‬

ئەو لەسەرەتای نوسینەكەی دەلێت : " وەڵامەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێم،تەئکید کردنەوەیە لەسەر هەموو ئەو راستیانەی سەبارەت بە نەبونیی هیچ نیەتێکی جدی حکومەتی هەرێم بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغداد و کۆتاییهێنان بە کێشەی موچەی فەرمانبەران پێشتر باسمان کردوە و بە ڕاشکاوی رایگشتی کوردستانمان لێ ئاگادار کردۆتەوە.‬".

وتی : "  ‫ئەو ڕاشکاویەی لەرونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هەیە دەگەرێتەوە بۆ خودی علی علاوی چونکە ئەو هێندەی پیاوێکی پسپۆڕ و میهەنیە هێندە سیاسیی نیە،بۆیە زۆر ئاشکرا خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردو حکومەتی نوسیوە و رەخنەکانیشیی وەک خۆی گەیاندوە،ئەمەش وەک جۆرێک لە شەفافیەت پێویست و گرنگە.‬".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ