مەترسیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرگۆشتی بەستووئاشكرا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەترسیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرگۆشتی بەستووئاشكرا كرا

 


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكی زۆر لەسەر گۆشت و ماسی بەستوو دەژی كە دەگاتە سێ هەفتە و پێدەچێت ئەوەش هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بێت لەچەند وڵاتێك كە ماوەیەكی زۆرە حاڵەتی تووشبوون تۆمارنەكراوە.


تەندروستی سلێمانی لە رۆژنامەی تەلیگرافەوە بڵاویكردەوە تیمێك لەزانایانی سەنگاپورە ژمارەیەك نمونەی ماسی سەلەمون و مریشك و گۆشتی بەرازی بەستوویان وەرگرتووە و نمونەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێوەكردووە و دواتر هەڵیانگرتووە لەنێوان پلەی 4 سەدی تاوەكو 20 پلەی ژێر سفری سەدی و دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ زانایان بۆیان دەركەوت نمونەی ڤایرۆسەكە لەسەر گۆشتە بەستووەكان ماوەتەوە.

هەرچەندە زانایان مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگەی خۆراكی پیسبوو بەڤایرۆسەكە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نیە، بەڵام گواستنەوەی خۆراكی پیسبوو بۆ شوێنێكی خاڵی لەڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی.

 

هه‌واڵی گرنگ