لە پێشكەوتنێكی تایبەت ، لەكۆتاییدا خەونی بەرهەمهێنانی فرۆكەی (Flying-V) بەدیهات كە دەبێتە شۆرشێك لەجیهانی فرۆكەوانی.
"فرۆكەی داهاتوو" ئەمە ناونیشانی فرۆكە نوێیەكەی (Flying-V) دەبێت كە بەشێواز و دیزاینێكی نوێ دروستكراوە و هەموو شتێك لەنێو باڵەكانی دەبێت.
زانایانی بواری پێشخستنی فرۆكە رایانگەیاند ، ئەم جۆرە فرۆكە كە شێوازێكی دینامیكی نوێی بۆ فەراهەمكراوە بەرێژەی (20%) بەكارهێنانی سوتەمەنی كەم دەكاتەوە.
زانكۆی (دلفت) بۆ بواری تەكنەلۆجیا لە هۆڵەند بەهاوكاری هێڵی ئاسمانی هۆڵەندی ، فرۆكەیەكی نمونەییان بە كێشی (22.5) كگم و درێژی (3) مەتر خستە ئاسمانەوە.
لەئەنجامی تاقیكردنەوەكەدا هاتووە ، تاقیكردنەوەكە سەركەوتووبووە ، دەتوانرێت لەداهاتوو فرۆكەی گەورە و جیهانی بەرهەم بهێنرێت.