هەفتەی داهاتوو كۆمپانیای ئەپڵ ، ئایفۆن 12 نمایش دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو كۆمپانیای ئەپڵ ، ئایفۆن 12 نمایش دەكات

 

رۆژنامەنوسی بەناوبانگ ، مارك گۆرمان رایگەیاند كۆمپانیای ئەپل دەیەوێت هەفتەی داهاتوو نوێترین مۆبایلەكانی خۆی نمایش بكات.

مارك گۆرمان لەمیانی تویتێكدا لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی :" لەسەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لەنێو كۆمپانیای ئەپل دەستم كەوتووە ، ئایفۆن (12) لەرێگای ئینتەرنێتەوە نمایش دەكرێت".

وتیشی : " لەگەڵ ئەم مۆبایلە چەند جۆرێكی دیكەی مۆبایلی ئایفۆن وەشان دەكرێت ، شان بەشانی راگەیاندنی جۆری نوێ و نەوەی شەشەمی كاتژمێری زیرەكی ئەپل بەناوی (Apple Watch).

لوكا مایستری ، بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ رایگەیاند ، ئەمساڵ راگەیاندنی بەرهەمی نوێی كۆمپانیاكەمان دوادەكەوێت ، لەوانەیە لەسەرەتاكانی مانگی تشرینی یەكەم یان دووەم بكەوێتە بازارەكانەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ