لەبارەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن رەشپێستێکەوە ترەمپ هەڵوێستی خۆی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن رەشپێستێکەوە ترەمپ هەڵوێستی خۆی راگەیاند

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ئەگەر کامـالا هاریـس-ی رەشپێسـت ببێت بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وەک سوکـایەتیکردن بە وڵاتەکە.

لەمبارەیەوە دۆنـاڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانـی ئەمریکـا لەكاتی هەڵمەتێکـی بانگەشەی هەڵبژاردنەکـان لە ویلایەتی نـۆرس کارۆلینـا رایگەیاندوە: پلانێـکی پتەویان بۆ بوژانەی کـەرتی ئابوری داڕشتبوو، بەڵام بەهـۆی چینەوە هەمـوو سنورەکان داخران و ئابوری وڵاتی جیهان روی لە داکشانکـرد.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانـی ئەمریکـا وتویەتیشی :جۆ بایدن هەمو ژیانی خـۆی لە چەواشەکـاری ئەمریکییەکاندا بـەفیڕۆداوەو دەشڵێت پلانی کارەکانی بایدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکـا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لەلایـەن چینەوە دادەڕێـژرێت.

دۆناڵد ترەمپ لـەبارەی کامـالا هاریس، رەشپێست کـە جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەک جێگیری خۆی دەستنیشانیکردوە بۆ ئەوەی وەک یەکەمین ژن و یەکەمین رەشپێست لە پۆستی جێگـری سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا کاربکـات ترەمپ دەڵێت :هاریس کەسێکی خۆشەویست نییە لەلای ئەمریکییەکـان و ئەگەریش وەکو جێگـری سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا هەڵـبژێردرێت، ئەوا وەک سوکایەتیکردن دەبێت بە وڵاتەکەی.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە مانگی رابردو جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشكرایكرد ئەگەر براوەبێت لە هەڵبژاردنكان ئەوا کامالا هاریس وەک جێگـری خۆی دەستنیشان دەکـات، بەمەش دەبێت بە یەکـەمین رەشپێست کە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتوەکانـی ئەمریکـا ئەو پۆستەی وەرگـرتبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ