ژەهری هەنگ خانەی شێرپەنجەی مەمك دەكوژێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژەهری هەنگ خانەی شێرپەنجەی مەمك دەكوژێت

 

 

توێژینەوەیەكی نوێی ئوسترالی گرنگی ژەهری هەنگی سەلـماندووە كە لە چارەسەركردنی شێرپەنجەی مەمكدا بەكاردەهێنرێت.

بەردەوام توێژینەوەكانی ساڵانی پێشتر ئاماژەیان بە گرنگی هەنگوین داوەو دواتریش سەلـماندوویانە كە هەنگوین لە چارەسەركردنی هەندێك نەخۆشیدا ڕۆڵی دژە هەوكردن دەبینێت، بەم دواییەش زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد دوپاتیانكردۆتەوە كە هەنگوین جێگرەوەیەكی گونجاوی دەرمانەكانی دژە هەوكردنە، بە تایبەتیش ئەگەر دەرمانەكانی دژە هەوكردن باش نەبن، هەروەها بەڵگەی سەلـمێنراویشیان هەیە كە هەنگوین سوودی زۆری هەیە بۆ منداڵان، هەروەها وەك چارەسەری ماڵیش بەكارهێنراوە بۆ چارەسەركردنی كۆكەو ئەنفلۆنزا.

توێژینەوەیەكی نوێی ئوسترالیش ئەوەی سەلـماندووە، كە جگە لە هەنگوین كە بەرهەمی هەنگە، ژەهری چزووی هەنگیش بۆ ڕووبەرووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك زۆر بەكارە.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن ژمارەیەك لە توێژەرەوانی پەیمانگەی (هاری بیركینیز) ی خۆرئاوای ئوسترالیاوە كراوە ژەهری هەنگی ئەوروپی دەتوانێت ئەو خانە شێرپەنجەییانە بكوژێت كە چارەسەركردنیان زۆر زەحمەتە.

ئەو توێژەرەوانە ژهری (312) هەنگیان كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی لەتایبەتمەندییەكانی لە نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەكان و بە تایبەت شێرپەنجەی مەمك بكۆڵنەوە، دواتر تیمەكە ئاشكرایانكردووە كە ژەهری هەنگ بە تەنیا خانە شێرپەنجەییەكان لەناو نابات، بەڵكو هیچ زیانێك بە خانە ساغەكانیش ناگەیەنێت.

(سیارا داڤی) یەكێك لە بەشدارانی توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەداوە ئەو جۆرە ژەهرە زۆر كاریگەر دەبێت بۆ بنەبڕكردنی شێرپەنجەی سیانەی نەگەتیف كە نزیكەی (10%) بۆ (15%) ی هەموو شێرپەنجەكانی مەمك پێكدەهێنێت، تا ئێستاش هیچ چارەسەرێك نەبووە كە بتوانێت ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بكاتە ئامانج.

ئەو پسپۆڕە وتی، بینیمان ئەو ماددەی (میلیتینی) یەی كە لە ژەهری هەنگدایە لە ماوەی یەك سەعاتدا خانە شێرپەنجەییەكان بە تەواوی لەناو دەبات، ئەمەش بۆخۆی دەرگایەكی نوێمان بۆ دەكاتەوە بۆ بیركردنەوەی لە بەكارهێنانی ئەو ژەهرە لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییە ئاستەمەكان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ