ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی توشبون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق و هه‌رێم تۆماركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی توشبون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق و هه‌رێم تۆماركرا

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 106 تووشبووی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عیراق تۆماركراون.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12 ی ئه‌یلولی 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری (كوردیو) كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه‌، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 106 تووشبووی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عیراق تۆماركراون لە هەولێر 156 كەس و سلێمانی 111 كەس و دهۆك 307 كەس و كەركوك 63 كەس وەك تووشبوو تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، سێ هەزار و 887 كەس چاك بوونەتەوە و 60 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ