دهۆك..بەهۆی داڕمانی دیوارێكەوە كرێكارێك گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك..بەهۆی داڕمانی دیوارێكەوە كرێكارێك گیانی لەدەستدا


پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە بەهۆی دارمانی دیوارێكی راگرەوە دوو كرێكار دەبنە قوربانی كە یەكێكیان كوردی باكوری كوردستانەو ئەوی دیكەیان كوردی رۆژئاوای كوردستانە.

بەرگری شارستانی دهۆك رایگەیاندوە لەكاتژمێر 2و 10خولەكی پاش نیوەرۆ ئاگاداركراینەوە لەبونی ڕووداوێك و كە دیوارێكی ڕاگر داڕماوە و بەوهۆیەوە كرێكارێك بەناوی علی كوبراڵ تەمەن 52ساڵً و كە خەڵكی باكوری كوردستانە گیانی لەدەستداوە و علی دورغام تەمەن 34 ساڵ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان برینداربووە.

دوای دەرهێنانەوەیان لە ژێر دیوارەكەدا  تەرمی  كرێكارەكە رەوانەی  پزیشكی دادوەری كرا و برینداركەش  رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك كرا . 

 

هه‌واڵی گرنگ