وەزارەتی كارەبا: زیاتر لە 290 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كارەبا: زیاتر لە 290 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئماری بەستی پیوەری زیرەكی كارەبای راگەیاندو ئاماژە بۆئەوە دەكات تائێستا زیاتر لە 290 هەزار پێوەری زیرەك لەناو سەنتەری شارەكاندابەستراوە.


وەزارەتی كارەبای حكومەتی كوردستان بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون بەووردی باس لە هەنگاوەكانی چاكسازیی و گیروگرفتەكانی دابەشكردنی كارەبا كراوە.


ئماژەی بەوەشداوە"وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی كارەكانی پرۆژەی تۆڕی زیرەك و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا بوو و رایگەیاندوە تا ئێستا توانراوە 290 هەزار و 408 پێوەری كارەبا لەسەنتەری شارەكان بەستراوە"

سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوە كرد پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوی باشی بۆ نراوەو لەنزیكەوە بەدواداچوونی وورد بۆ ئەم پرۆسە گرنگەی وەزارەت دەكەم تاوەكو بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و كەرتی كارەبادا بێت و ببێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی لە 40%ی بەفیرۆدانی كارەبا، بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەی كارەبا.
لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان كردوە دەست بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكان بكەنەوە و خۆیان بۆ وەزری زستان ئامادە بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ