ڕۆحانی: هەفتەی داهاتوو ئەمریكا شكستێكی گەورە تۆمار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆحانی: هەفتەی داهاتوو ئەمریكا شكستێكی گەورە تۆمار دەكات

 

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: لە شەممە و یەكشەممەی هەفتەی داهاتودا ئەمریكا شكستێكی گەورە لە هەوڵەكانی بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ سەر وڵاتەكەی تۆمار دەكات.

 

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند: هەفتەی داهاتو ئەمریكا شكستێكی گەورەی نوێ بۆ لە هەوڵەكانی بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ سەر ئێران تۆماردەكات، چونكە واشنتن چیتر ئەندامی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە نییە و مافی چالاككردنەوەی ئەو بەندەی رێككەوتننامەكەی نەماوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمریكا لە ئێستادا بە تەواوەتی پەراوێزكراوە، جگە لە ئیسرائیل هیچ پشتیوانێكی دیكەی نەماوە، چەندین ساڵە دەیەوێت وڵاتانی دیكەی ئەندام لە رێككەوتننامەكە رازی بكات بە كشانەوە، بەڵام هیچ وڵاتێك وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە.

 

رۆحانی باسی لەوەشكرد: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی مانگێكە چاوەڕوانە بۆ ئەوەی گەمارۆكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ پشتیوانییەكی نییە، بەڵام هەر لە سەرەتای هەوڵەكانی شكست دەهێنیت.

 

بڕیارە هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو پڕۆژە بڕیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان كە بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر ئێران پێشكەشیكردوە، كە بڕیارە مانگی داهاتو بەپێی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە لەسەری لابدرێت

 

هه‌واڵی گرنگ