ڕێگەكە بزانن، بە 5 خولەك چارەسەری سەرئێشە بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێگەكە بزانن، بە 5 خولەك چارەسەری سەرئێشە بكەن

 

 

سەرئێشە ئازارێكە لە هەندێك بەشی سەردا دروستدەبێت وەك پێشی سەر، نزیكی چاوەكان، پشتە سەر، ئازارەكەی هەندێك جار زۆر توندەو هەندێك جار كەمترە، ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بەپێی هۆكاری دروستبوون، تەمەن، حاڵەتی جەستەیی و دەروونی كە بۆتە هۆی دروستبوونی سەرئێشەكە.

یەكێك لەو ڕێگەیانە، تەكنیكێكی خێراو كاریگەرە بۆ چارەسەرو بنبڕكردنی سەرئێشە، ئەویش (ئاكیۆپرێشەر)ە، كە جۆرێكی مەساجكردنە، كاریگەری زۆر باشی هەیە لە چارەسەركردنی سەرئێشە.

چۆن مەساجی (ئاكیۆپرێشەر) بكەین ؟؟

سەرەتا هەوڵبدە پشوو بدەو ئارامبە، لەبارێكی ئاسوودەدا بوەستە، مەساجەكە كاتی زۆری ناوێت، بەگشتی لە نێوان (1 – 30) خولەكی پێدەچێت بۆ هەر شوێنێك، بەنەرمی پەستان دەخەیتە سەر شوێنی دیاریكراوو بەشێوەی بازنەیی دەستت دەجوڵێنیت، سەرئێشەكەت لە ماوەی (5 – 10) خولەك نامێنێت.

شەش شوێنی سەرەكی هەیە بۆئەوەی مەساجی بۆ بكەیت:

1. لە نێوان برۆكان، لەو خاڵەی دەكەوێتە نێوان ئێسكی لوت و ناوچەوان، ئەو خاڵە بەرپرسە لە نەهێشتی ماندوێنی چاو.

2. خاڵی خوار دەستپێكی برۆ، یارمەتی چارەسەری ئاوی لوت دەدات و بینایی چاوەكان باشتردەكات، بۆماوەی (1) خولەك پەستانی بخەرە سەر یان مەساجی بكە.

3. خاڵی یەكگرتنی نێوان كونەلوت و چاو، ئازاری سەرو ددان كەمدەكاتەوە، چارەسەری سترێس دەكات.

4. دوو خاڵی ناوەڕاستی پشتی سەر، كە دەكەوێتە نێوان گوێ و دەستپێكی بڕبڕەی پشت، لوت تێزان ناهێڵێت، ئازاری چاوو گوێ كەمدەكاتەوە، چارەسەری لا سەرئێشەو سەرئێشەی توند دەكات. 

5. ئەم خاڵە دەكەوێتە (2 – 3) سەنتیم لە سەرو لاجانگەكانەوە، پەستان خستنە سەر ئێرە سەرئێشە چارەسەر دەكات و ماندوبوونی چاوەكان كەمدەكاتەوە.

6. خاڵی نێوان پەنجە گەورەو پەنجەی شایەتومان، چارەسەری ئازاری پشت، ئازاری دان و گرژی ماسولكە دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ