سەرچاوەكانی هەواڵ لە سعودیە بڵاوی دەكەنەوە ، لیژنەی رێكخەری حەج و عەمرە ئامادەكاری دەكات بۆ پێشوازیكردن لە عەمرەكاران دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرابوو.
رۆژنامەی ئەلوەتەنی سعودی بڵاوی كردەوە ، لیژنەیەكە لە چوار لایەنی حكومی (وەزارەتی حەج و عەمرە و وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكایەتی كاروباری حەج و ئاسایشی گشتی) پێكهاتووە بۆ ئەوەی بریار لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی حەج و عەمرە بدەن".
دەڵێت : " لەنێو پێشنیارەكان هاتووە ، سەرەتا دەستبكرێت بە كردنەوەی دەرگای وەرزی عەمرە بۆ عەمرەكارانی ناوخۆیی دواتر پێشوازی لە كەسانی دەرەوەی سعودیە بكرێت".
لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان و سەردانیكەرانی هەردوو مزگەوتی مەككە و مەدینە رێكاری تەندروستی توند دەگیرێتە بەر و دواتر بریارەكان رادەگەیەنرێت.