به‌هۆی جوڵادنی سكاڵایه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده ئه‌مڕۆ 17 ی 9 ی 2020 به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه ده‌ستگیركراو پاشان به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازادكرا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه سكالایه‌ك دژی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده جوڵێنرا، كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتیه‌وه تۆماركرابوو، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه ده‌ستگیركراو چووه به‌رده‌می دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڤاڵان به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كردا، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: سكاڵاكه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ئیماڕاتی له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی سپێده تۆمار كراوه‌و داواكاری گشتیش كه‌یسه‌كه‌ی جۆڵاندوه، ئێمه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته چووینه به‌رده‌م دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانبوو ئێمه له‌سه‌ر ماده‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سكاڵامان له‌سه‌ر كرابوو، كه‌چی ویستیان به یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان دادگایی بكرێین، له‌كاتێكدا یاسایه‌كمان هه‌یه به‌ناوی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی، بۆیه داوامان له دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كرد یاساكه بگۆڕێ به یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی، هاوكات له سكاڵاكه هاتووه كه ئێمه له ڕاپۆرته‌كه ته‌شهیرمان به نه‌خۆشخانه‌كه كردوه، به‌ڵام له‌ڕاپۆرته‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌شهیر نه‌كراوه.
دوای ڕێكاره كارگێڕیه‌كان به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵی سپێده به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازادكرا تا واده‌ی دادگایی كردنه‌كه.