پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق دیاریده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پشكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق دیاریده‌كرێت

كوردیو

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ـی عێراقی په‌سه‌ندكرد و له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتووشدا بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدانی بۆ بكرێت. 

دكتۆر سەلاحەددین ئەحمەد محەممەد ئەمین پوخته‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێڕاق بۆ ساڵی 2020 ئاماده‌كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌،"دواكەوتنی ئامادەكردنی بودجە و پێشكەشكردنی بە ئەنجومەنی نوێنەران پێچەوانەی ماددەی(11) ی یاسای كارگێری دارایی ژمارە(6)ی ساڵی 2019ـه‌یه‌".

له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو،"پشکی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 12.67 دیاریکراوە و دەکاتە بڕی 11 ملیار و 93 ملیۆن و 791 هەزار و 619 دینار، بەڵام دوای زیادکردن و کۆکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی هەرێمەکان، پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە تەمویلی لە رێگەی قەرزی دەرەکی، کرێی بەکارخستنی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەناردە لە لایەن هەرێمی کوردستان و نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک، پشکی گشتیی هەرێمی کوردستان دەکاتە 12 ملیار و 621 ملیۆن و 406 هەزار و 519 دینار".

هه‌ر له‌ پوخته‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌،"كورتهێنانی بودجە (81) تریلون دینارە و ئەمه‌ش خاڵێكی زۆر نەرێنیە لە سەر بودجە ".

پێشتریش دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ماڵپه‌ری (كوردیو)ی راگه‌یاندبوو،" " ئه‌م یاسایه‌‌ی ئێستا نابێته‌ یاسایه‌كی بودجه‌ی ته‌واو، ته‌نها بۆ به‌رێكردنی كاروباری وڵاته‌، هه‌روه‌ك یاسای قه‌رزه‌كه‌ كه‌ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی پێشووی تێپه‌راند".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ