گروپێك چەكداری تازە هێرش دەكەنە سەر كاروانە سەربازییەكانی ئەمریكا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گروپێك چەكداری تازە هێرش دەكەنە سەر كاروانە سەربازییەكانی ئەمریكا

 

 

گروپێكی چەكداری عێراقی بە دەركردنی بەیاننامەیەك، هێرشەكانی دوێنێی بۆ سەر كاروانە سەربازییەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا لە عێراقی لە ئەستۆ گرت.

گرووپە تازە دامەزراوی (قاسم جەبارین) بە دەركردنی بەیاننامەیەك بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر كاروانە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریكا لە دوو ناوچە لە ئەو وڵاتەی لە ئەستۆ گرت.

بەگوێرەی زانیارییەكان گروپی (قاسم جەبارین) ڕایگەیاندووە، لە سەر ڕێگەی دوو كاروانی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریكا لە بەغدا بۆمبیان چاندووە.

لەو ئۆپەراسیۆنە، ژمارەیەك ئامێرو كەرەستەی دەزگای هەواڵگری هاوپەیمانان و ئەمریكا تێكشكا، پێشتر وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندبوو كە كاروانی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریكا خەریكی گواستنەوەی دەزگای سەربازی لە ڕێگەی كۆمپانیا گواستنەوەكانی عێراق بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ