سەرۆكی زانكۆی موسڵ، داعش ئەم كارەستانەی لە زانكۆكەمان ئەنجامداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی زانكۆی موسڵ، داعش ئەم كارەستانەی لە زانكۆكەمان ئەنجامداوە

 

سەرۆكی زانكۆی موسڵ رایدەگەینێت ، داعش (80%)ـی ژێرخانی زانكۆكەی وێران كردووە و زیاتر لە یەك ملیۆن كتێبی سوتاندووە.

قوسەی كەمالەدین ئەلئەحمەدی ، سەرۆكی زانكۆی موسڵ لەلێدوانێكی بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق رایگەیاند : " رێژەی وێرانكاری لەشاری دێرین گەیشتۆتە (83%) ، لەوكاتەی زانكۆی موسڵ لە پلەی دووەم دێت بە وێرانكاری (80%)ـی ژێرخانەكەی".

راشیگەیاند : " داعش زیاتر لە (144) باڵەخانەی وێران كردووە ، بەشێوەیەكی گشتی (217) ئۆتۆمبێلی دزیوە ، زیاتر لە (80%)ـی تاقیگەكانی وێران كردووە ، (60%) كارەبای تێكشكاندووە".

ئەو سەرۆكەی زانكۆی موسڵ لەبارەی وێرانكارییەكانی داعش دەلێت : " ئەو تیرۆریستانە زیاتر لە یەك ملیۆن كتێب و زانیارییان لەنێو كتێبخانەی ناوەندی زانكۆكە سوتاندووە".

دەلێت :" وێرای ئەمانە بەڵام لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەپەیوەندیدان بۆ ئەوەی جارێكی دیكە زانكۆكە بونیاد بنێینەوە و دەستبە دەوام بكەینەوە ، بەشێوەیەك زانكۆی موسڵ بگەرێنینەوە بۆ لیستی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ