حكومەت تائێستا پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان نەكردوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت تائێستا پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان نەكردوە


لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت تائێستا ئەنجومەنی وەزیارنی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان نەكردوە و داواش دەكات لە زوترین كاتدا پرۆژە یاساكە رەوانە بكات بۆئەوەی خوێندنەوەی بۆبكرێت.


لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەمرۆ شەممە 19-9-2020 لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەریكردوە ڕایگەیاندوە" هەرچەندە 14ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنیكی تایبەتی بە پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ئەنجامدا و دواتریش رایگەیاند پرۆژە یاساكەیان پەسەند كردو ەبەڵام تائێستا ئەو پرۆژە یاسایە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەكراوە"


لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" لیژنەی دارایی داوا لە حكومەت دەكات لە زوترین كاتدا پرۆژە یاسكە رەوانەی پەرلەمان بكات بۆئەوەی دەنگی لەسەر بكرێت و خزمەت بە هاولاتیان بكات"

 

هه‌واڵی گرنگ