سبەینێ پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەینێ پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت

 


هەرچەندە ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان نەكردوە بەڵام سەرچاوەیەك لە پەرلەمان رایدەگەیەنێت سبەینێ یەك شەمە پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەری سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە" سبەینێ یەك شەممە 20-9-2020 پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان دەكرێت."


سەرچاوەكەراشیگەیاندوە" نوێنەری حكومەت تورهان موفتی ئەمرۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداركردوەتەوە كە سبەینێ یەك شەممە 20-9-2020 پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان دەكرێت."

 

هه‌واڵی گرنگ