پەروەردەی عێراق دواخستنی پرۆسەی خوێندنی ڕەتكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەروەردەی عێراق دواخستنی پرۆسەی خوێندنی ڕەتكردەوە

 


وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ڕاستە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت ژیان بوەستێت و پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ ڕایگەیاندووە: چەند ڕێوشوێنێك تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن هەیە و وەزارەتەكە دەیانگرێتەبەر و لە میكانیزمەكەدا ئاسانكاری زۆر بۆ پرۆسەی خوێندن دەكرێت، تائێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی پرۆسەكە لەمساڵدا.

 

ئەمە لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پرۆسەی خوێندن جگە لە پۆلەكانی یەك و دوو و 12 ی ئامادەیی، بە ئۆنلاین دەبێت و یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش بڕیارەكەی ڕەتكردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ