كوردی‌و
به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو پێشنیاره یاسایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: پشتیوانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانمان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 20-9-2020 دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،"پێشنیارێكی یاسام داوه‌ته په‌رله‌مانی عێراق له مانگی شه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی داننان به هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ،به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو وه‌كو پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سلێمانی له مانگی رابردوو گفتوگۆمان له‌سه‌ری كرد و بڕوامان پێی هێنا كه ئه‌و كاره بكات،له رۆژی (6-9-2020)یشه‌وه واژۆی كردووه و دراوه‌ته لیژنه‌ی یاسایی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دانیشتنێكم كردووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه ، هه‌روه‌ها دوێنێش لێیانم دڵنیا كردوونه‌ته‌وه كه به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت،تا ئێستا به‌و ئاسته گه‌یشتووین و هیوادارین بتوانین له په‌رله‌مانیشدا ئه‌و پێشنیاره ببێته یاسا و تێپه‌ڕێندرێ".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پێشنیاره یاساكه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو،" ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ته‌واوكردنی بابه‌تی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یه له رووی یاساییه‌وه، بێگومان هه‌ڵه‌بجه له رووی یاسایی و ده‌ستووریه‌وه پارێزگایه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌رنه‌چووه و له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای پارێزگاكان ئێستا دیار نییه ده‌سه‌ڵاتی دروستكردنی پارێزگا لای كێیه".
روونیشیكرده‌وه،"له چوارچێوه‌ی هه‌رێمه‌كاندا پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لای هه‌رێم بێت به تایبه‌تی كه هه‌ڵه‌بجه سه‌رده‌مێك كراوه‌ته پارێزگا پێش رووخانی ئه‌م رژێمه‌ی پێشوو و ده‌ستووری عێراقی نوێ،ده‌ستووری عێراقی نوێش له بڕگه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هه‌موو بریار و هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێش رووخانی رژێمی پێشوو به یاسایی ئه‌ناسێنێت ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئێمه بتوانین بڵێین له رووی ده‌ستووریشه‌وه هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه و شه‌رعییه‌تی خۆی هه‌یه".
ده‌شڵێت،" له هه‌موو یاساكانی بودجه‌ی ساڵانی رابردوو كه ئێمه له 2014 و 2015ه‌وه له په‌رله‌مانین هه‌مووجارێك ئێمه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌مان بۆ حكومه‌ت راستكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی به هه‌ڵه‌بجه نه‌كردووه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ، راستمانكردووه‌ته‌وه و بودجه‌یه‌كیشمان بۆ داناوه و ده‌نگیشمان له‌سه‌ری داوه،هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌ی (وه‌قایع)ی عێراقیش دانراوه كه ئه‌مه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی یاساییه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه، ده‌بوایه حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام نه‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه هه‌مووجارێك هه‌ڵه‌بجه وه‌ك قه‌زا له پرۆژه یاسای بودجه بنووسێت وه هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌واو بكات".
له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه‌وه، دكتۆر موسه‌ننا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد،" ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه كۆتایی پێ بهێنین ئه‌بێ یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربچێ ، وه ئه‌و یاسایه تایبه‌ت بێ به ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه و گرفته ته‌واو ببێت، هیوادارین به ته‌واوبوون و بڵابوونه‌وه‌ی یاساكه حكومه‌ت پابه‌ند ببێت به‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگای سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات".
سه‌باره‌ت به پشتیوانی فراكسیۆنه‌كان وتی،" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌م تاوتوێ كردووه و بێگومان ئه‌وان هه‌مویان رازین،چونكه بابه‌تێكی جێی ناكۆكی نییه له‌نێوان كوردستانییه‌كاندا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش وه‌كو سوننه قسه‌مكردووه و زۆربه‌یان به‌لێنییان داوه پشتیوانی پێشنیاره یاسایه‌كه بكه‌ن".
ده‌شڵێت،" پێشكه‌شكردنی پێشنیاره یاسایه‌ك بۆ په‌رله‌مانی عێراق پێویستی به 10 واژۆ هه‌یه، من زیاتر له 40 واژۆم كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌تێكی زۆرینه هه‌یه له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و پێشنیاره یاسایه ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك روونه‌دات و هه‌لومه‌رج له‌بار بێت".
له‌باره‌ی واده‌ی ده‌نگدان بۆ پێشنیاره یاساكه ئه‌وه‌ی خسته‌روو،" ئه‌مه كاتی ده‌وێت ، كۆمه‌ڵێكی زۆر یاسا هه‌یه كه چاوه‌رێن خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، بێگومان كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ هه‌ر جاره‌ی كۆمه‌لێك بڕگه‌ی دیاریكراو له‌خۆده‌گرێت".
وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به پێشنیاره یاساكه، ئه‌وا ده‌تواندرێت له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌و پرۆژه یاسایه تێپه‌رێندرێت".