هەرێم... لە 1-9-2020تەوە سزایەك لەسەر هاوڵاتیان هەژمار دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەرێم... لە 1-9-2020تەوە سزایەك لەسەر هاوڵاتیان هەژمار دەكرێت

 

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە 1-9-2020 وە هەر هاوڵاتیەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگانە بڕی 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بڕیارەكە ڕەتدەكاتەوە.

 

ئاری ئەحمەد بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەو هاوڵاتیانەی پێوەری ئاویان نەبەستبێت مانگانە بڕی 100 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت و دوا مۆڵەت بۆ ئەو پرسە 1-9-2020 بوو كە وادەكە كۆتای هاتووە لەبەر ئەوە لەمەودا مانگانە ئەو بڕە پارەیە وەردەگیرێت.

 

هەروەها ووتیشی: ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستێت، پێوستە پێوەر ببەستن، هەر كاتێك پێوەریان بەست و ناویان تۆمار كرا، ئەو كات مانگانە بەپێی پێوەرەكە پارەی لێوەردەگیرێت و بەپێچەوانەوە وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دیناری مانگانە بەردەوام دەبێت.

 

لەسەر ئەو پرسە، ئەمڕۆ یەك شەممە ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارێك هاتووە، داوا دەكات بڕی 100 هەزار دینار لە هەر هاوڵاتیەك وەربگیرێت كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە.

 


هەورەها ووتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە وەك پێویست ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین بكات و موچە دابەش ناكات و لەگەڵ ئەوەشدا وەك پێویست ئەكەركانی خۆی جێبەجێ ناكات، لەو لاشەوە بریارەكانی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نیەو بارگرانیە بۆسەر هاوڵاتیان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ