بەرێوەبەری ئاوی هەولێر : هەر ماڵێك پێوەری ئاوی نەبێت ئەم سزایە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرێوەبەری ئاوی هەولێر : هەر ماڵێك پێوەری ئاوی نەبێت ئەم سزایە دەدرێت

 

بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە ئەوانەی پێوری ئاویان نەبەستووە دەستبكەن بە مامەڵەكردن بۆ بەستانی پێوەرەكە بەپێچەوانەوە تووشی سزا دەبنەوە.

ئاری ئەحمەد ، بەرێوەبەری ئاوی هەولێر لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاند : " لەسەرەتای ساڵی (2019) بەشێوەیەكی بەردەوام هاوڵاتیان لە بەستنی پێوەری ئاو ئاگادار دەكرێنەوە".

وتیشی : " لە (1)ـی ئەیلوولی ساڵی (2018) كۆمپانیای تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە بۆ ئەوەی پێوەری ئاو ببەستن ، ماوەی دوو ساڵە دووپاتی دەكەینەوە ، پێویستە هەموو ماڵێك پێوەری ئاوی هەبێت".

دەشلێت ، لەسەر داوای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند جارێك ئەم وادەیەی بۆ بەستنی پێوەری ئاو دانرابوو دوادەخرا كە هۆكارەكەی بواری ماددی هاوڵاتیان بوو.

لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە هاوڵاتیانمان ئاگاداركردۆتەوە هەر ماڵێك پێوەری ئاوی نەبێت ، مانگانە كرێی ئاوەكەی (100) هەزار دینار دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ ، ئەگەر لەو وادەیە پابەندنەبوو ئیدی كرێی ئاوەكەی مانگانە بۆ (300) هەزار دینار بەرزدەبێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە ، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارێك هاتووە، داوا دەكات بڕی 100 هەزار دینار لە هەر هاوڵاتیەك وەربگیرێت كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە.

دەشلێت. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە وەك پێویست ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین بكات و موچە دابەش ناكات و لەگەڵ ئەوەشدا وەك پێویست ئەكەركانی خۆی جێبەجێ ناكات، لەو لاشەوە بریارەكانی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نیەو بارگرانیە بۆسەر هاوڵاتیان.

 

هه‌واڵی گرنگ