سزاكانی سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سزاكانی سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، سزاكانی سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە و ھۆشداریش دەداتە وڵاتان لەبارەی جێبەجێكردنی ئەو سزایانە.

لەمبارەیەوە مـایك پـۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە لە چەند تویتێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەردا رایگەیاندوە: سزاكـانی نـەتەوە یەكگرتووەكـان بۆ سەر ئێران جـارێكی دیكە كـەوتنەوە بواری جێبەجێكردنـەوە، ھۆشداری سزادانیشـی دایە وڵاتـان، ئەگـەر بیانەوێت رێگـری لـە جێبەجێكردنی ئەو سزایـانە بۆ سەر ئێران بكەن.

ئەوەشی وتوە: ئەگـەر وڵاتێكـی ئەندام لە نەتـەوە یەكگرتووەكـان بیەوێت ئەركەكانی جێبەجێ نەكـات دەربارەی ئەو سزایانە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكـا ئامادەیە دەسەڵاتـە ناوخۆییەكانی بەكـاربھێنێت، بۆ سەپاندنی سزا بـەسەریدا، لـەپێناو گـەرەنتیكردنی سزاكانی یـوئێن بۆ سەر ئێـران.

ئاماژەی بەوەشكردووە: نەخشەرێگەكـەیان سەپاندنـەوەی سەرجەم سزاكـان لەخۆ دەگـرێت كـە پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكـان سەپـاندبووی، لەوانەش گـەمارۆی چەك و ئێرانیش نـاچارە پیتاندنی یـۆرانیۆم بوەستێنێت ،ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكانیش  ئاشكرای كردووە كە ناتوانن ھیچ ھەنگاوێك بنێن دژ بە نەخشەرێگـای ئەمەریكـا بۆ گێڕانەوەی سزاكـانی سەر ئێران.

 

 

هه‌واڵی گرنگ