ئەمینداری گشتی: ئەولەویەتی یەكگرتوو خەمی خەڵك و چاكسازی و ئیسلاحی كۆمەڵایەتیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی: ئەولەویەتی یەكگرتوو خەمی خەڵك و چاكسازی و ئیسلاحی كۆمەڵایەتیە

 

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەك شەممە بەرواری 20/9/2020 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری بەرێزان د. محمد هاودیانی ئەندامی سەركردایەتی و ئاسۆ حەمید بەرپرسی تۆڕی میدیای یەكگرتوو سەردانی كەناڵی ئاسمانی سپێدەی كردو لەلایەن بەڕێوبەری گشتی و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی كەناڵەوە پێشوازی كرا.


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لەدەستەی كارگێڕی وكارمەندانی كەناڵی سپێدە كرد كە لەو ماوەیەدا هەم لەبڵاوكردنەوەی ڕێنمایی و هۆشیاری بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا و هەمیش لەخەمی خەڵك و كێشەكانی خەڵك دابوون وسپێدە بۆتە سەكۆی گەیاندنی خەمی خەڵك و داخوازیەكانی شەقامی بەگوێی دەسەڵات داداوە بۆ چاكسازی و راستكردنەوە.


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆدەستەی كارگێڕی سپێدە دووپاتی كردەوە كە ئەولەویەتی یەكگرتوو خەمی خەڵك و چاكسازی و ئیسلاحی كۆمەڵایەتیە، و جەختی كردەوە لە گوتاری ئیصلاحیانە و پابەندی بە پیشەیی بوون و دوری لە تێكدانی ئاسایشی ئەهلی و سەقامگیری كۆمەڵایەتی.


دواتر بەڕێوبەری گشتی كەناڵ تیشكی خستە سەردۆخی كەناڵی سپێدە ودۆخی میدیای و ئەو پێشلكاریانەی كەلەوماوەیەدا بەرامبەر كەناڵی سپێدەو تیمەكانی گیراوەتەبەر و سوپاسی پشتیوانی ئەمینداری گشتی و سەركردایەتی یەكگرتووی كرد لە هاوكاری و بەدەمەوەبوونی كەناڵەكە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ