بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو كەمكردنەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆ كامێرای چاودێری تیژڕەوی دادەنێین و هەر شۆفێرێك پابەندی خێرای نەبێت، سزایی مادی دەدرێت.
بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكات كە له ڕۆژی سێ شەممە 22/ 9/ 2020 ەوە كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێن.
سەبارەت بەهۆكاری دانانی كامێراكان، ئەوەی خستەڕوو: دانانی كامێراكانی چاودێری بە مەبەستی پابەندكردنی شۆفێران بە خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان و كەمكردنەوەی تیژڕەوی و ڕووداوەكانی هاتوچۆ.
بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن و پابەندی خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان بن بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی سزای ماددی نەبنەوە.