كامێراكانی چاودێری لە سەر شەقامەكان دادەنرێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كامێراكانی چاودێری لە سەر شەقامەكان دادەنرێنەوە


ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنیت لە هەفتەیەدا كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێنەوە بۆیە پیویستە شۆفێران پابەندی رینماییەكان بن.


لە ئاگاداری نامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندوە" ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكەینەوە كە لە ڕۆژی سێ شەممە‌ 22/ 9/ 2020 ەوە كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێن بە مەبەستی پابەندكردنی شۆفێران بە خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان و كەمكردنەوەی تیژڕەوی و ڕووداوەكانی هاتوچۆ"
ئاماژەی بەوەشداوە" ، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە پێویستە شۆفێران ئاگاداربن و پابەندی خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان بن."

جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵێكە كامێراكانی هاتوچۆ لەشارو شارۆچكەكانی هەرێم راگیراون ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ