عێراق...3438كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 64كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق...3438كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 64كەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزار و438 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 64 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 52 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، عێراق، 18 هەزار و 64 پشكنین لەو ماوەیەدا كراون، لەئەنجامی پشكنینەكاندا سێهەزار و438 كەسیان توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 64 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 52 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

جێی ئاماژەیە بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی تەندروستی عێراق، تا ئێستا، 319 هەزار و 35 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 253 هەزارو 591 كەس چاكبوونەتەوە و هەشت هەزار و 555 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ