جەمال كۆچەر : بۆ بودجەی (2020) ، عێراق (27) ترلیۆن دینار قەرز دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جەمال كۆچەر : بۆ بودجەی (2020) ، عێراق (27) ترلیۆن دینار قەرز دەكات

 

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت ، لەپێناو چارەسەركردنی كورتهێنانی بودجەی سالی (2020) ، حكومەتی عێراق (27) ترلیۆن دینار قەرز دەكات.

جەمال كۆچەر ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكیدا رایگەیاند : " ئەو قەرزە نوێیانە بەهۆی نەبوونی رێژەی تەواوبوو لەپێناو پەرەپێدانی بودجە و چارەسەركردنی كورتهێنان".

دەشلێت : " حكومەتی عێراق لەچەند مانگی داهاتوو ، هەروەها لەساڵی نوێش دەبێت قەرز بكات ئەگەر كار نەكات لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەر و كاركردن لەپێناو دابینكردنی رێژەی پێویست بۆ كاروبارەكانی".

پێشتر د.جەمال كۆچەر لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاندبوو : " تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی (2020) رەوانەی پەرلەمان نەكراوە ، حكومەت رایگەیاندووە لەرۆژانی داهاتوو ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت، ئینجا دیار نییە ئەمرۆیە یان كۆتایی ئەم هەفتەیە".

ئەوەیشی راگەیاند : " بەهۆی بوونی تێبینی و گۆرانكاری لەبەشێك لە پرۆژە یاساكە حكومەت خوێندنەوەی دیكەی بۆ كردووە بۆیە ئاراستەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دواكەوتووە، هەرچۆنێك بێت پێمان وایە لەم هەفتەیە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

دەشڵێت : "نوێنەری حكومەت تورهان موفتی دوێنێ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداركردوەتەوە كە لەم هەفتەیە پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت ، هەر كاتێكیش بەدەستی ئێمە بگات ، چەند هەفتەیەكمان پێویستە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین".

 

هه‌واڵی گرنگ